ڕەنگە هەژاری پیربوونی مێشک خێراتر بکات
پەیامی کورد ... ڕەنگە هەژاری پیربوونی مێشک خێراتر بکات
زانایانی زانکۆکانی ژێنێڤ و لۆزان لە سویسرا توانیان پەیوەندییەک لە نێوان کەمی داهات و خێراتر لەناوچوونی ماددە سپییەکانی مێشکدا بدۆزنەوە. لە کاتێکدا قەبارەی ماددە سپییەکان لەگەڵ تەمەندا کەم دەبێتەوە، بەڵام وا دیارە ژیان لە هەژاریدا ئەم پرۆسەیە خێراتر دەکات و مێشک خێراتر پیر دەکات.
لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی خۆیاندا، توێژەرانی زانکۆی سویسرا بۆیان دەرکەوتووە کە ژمارەی ئەو ڕیشاڵانەی کە لە هەر دەمارێکەوە بڵاو دەبنەوە (چڕی دەمارەکان) و قەبارەی پۆشینی پارێزەر لەسەر ئەم ڕیشاڵانە (مایلینکردن) بە ڕواڵەت پەیوەندییان بە خێراتربوونی مادەی سپییەوە هەیە.
هەرچەندە لەدەستدانی ماددە سپییەکان دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر کارکردنی مەعریفی هەبێت، بەڵام توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە کەسانی ناو خێزانە دەوڵەمەندەکان هێشتا کارکردنی مەعریفی دەپارێزن تەنانەت بە کەمتر مایلین و کەمتر چڕی دەمارەکان.
بۆیە پێدەچێت پارە زیاتر وەک پارێزەرێک لە نەخۆشی بیرچوونەوە کاربکات و پێویستە زاناکان جگە لە گۆڕانکارییە جەستەییەکان لە مێشکدا بەدوای میکانیزمی دیکەدا بگەڕێن.
ئەم بابەتە 99170 جار خوێندراوەتەوە