ڕەنگە کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل ڕۆڵی هەبووبێت

پەیامی کورد   ...    ڕەنگە کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل ڕۆڵی هەبووبێت

دەزگای ئاسایشی سوید (ساپۆ) ڕایگەیاند، ڕەنگە کۆماری ئیسلامی دەستی لەو تەقینەوە و تەقەکردنانەدا هەبێت کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە نزیک باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم و کۆپنهاگن ڕوویاندا. 

فرێدریک هالسترۆم، یەکێک لە بەرپرسانی ساپۆ، ووتی: هەڵبژاردنی ئامانج و شێوازەکان ئاماژە بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بی بی سی، شەوی دووشەممە، تەقە لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم کراوە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە. پاشان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی چوارشەممەدا دوو تەقینەوە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە کۆپنهاگن ڕاگەێندرا. 

پۆلیسی دانیمارک تا ئێستا پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە ئایا باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بووەتە ئامانجی تەقینەوەکان یان نا، چوونکە باڵیۆزخانەکانی دیکەش لە نزیکەوە هەڵکەوتوون. 


ئەم بابەتە 35138 جار خوێندراوەتەوە