ڕەگەزنامەی شانازی ئیتاڵیا بەخشرایە ووریشە مورادی
پەیامی کورد ... ڕەگەزنامەی شانازی ئیتاڵیا بەخشرایە ووریشە مورادی
دوابەدوای زیادبوونی پشتیوانیە جیهانییەکان دژ بە سزای لەسێدارەدانی ووریشە مورادی ژنە کوردی سزادراو بە سێدارە، ئەنجوومەنی شاری پۆگیبۆنسی لە ئیتالیا، بە کۆی دەنگ، ڕەگەزنامەی شانازی ئەو شارەی بە ووریشە مورادی، نووسەر و چالاکوانی کورد کە لە ئێران زیندانی کراوە و سزای لەسێدارەدسنی بەسەردا سەپێندراوە، بەخشی.
سەرۆکی شارەوانی پۆگیبۆنسی ئەم هەنگاوەی بە "هەنگاوێک بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانی لە قوربانیانی سەرکوت" ناوبرد.
ووریشە مورادی لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢ دەست بەسەر و لەژێر ئەشکەنجەدا بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە، ئێستاش مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە.
ئەم کردەوە ڕەمزییە دەنگێکی جیهانییە بۆ ڕزگارکردنی گیانی ووریشە و زیندانیانی سیاسی و ئایدئۆلۆژی لە ئێران.
ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە