ژاپۆنییەکان بۆ کەم کردنەوەی بەکارهێنانی خوێ "کەوچکی خوێ"یان درووستکردووە

پەیامی کورد    ...  ژاپۆنییەکان بۆ کەم کردنەوەی بەکارهێنانی خوێ "کەوچکی خوێ"یان درووستکردووە

 زەبەلاحی پیشەسازی خواردنەوە لە ژاپۆن بە هاوکاری توێژەرانی زانکۆی مێیجی و بە ئامانجی کەم کردنەوەی بەکارهێنانی خوێ، کەوچکی ئەلیکترۆنی "بە خوێ" دەخاتە بازاڕەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، توێژەرانی ئەم کۆمپانیایە هیوادارن کە داهێنانە نوێیەکەیان بە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ، بڕی ئەو ماددە زیان بەخشانەی بەهۆی سۆدیۆمەوە لە جەستەی کڕیاراندا درووست دەبن، کەم بکاتەوە.

لە کاتی بەکارهێنانی ئەم "کەوچکە لەگەڵ خوێ" بە ناردنی شەپۆلی کارەبایی، تامی مۆلیکوولەکانی ماددە ئایۆنیەکان لە خوێی خۆراکدا لەسەر زمان چڕ دەکاتەوە و وا لە بەکارهێنەر دەکات تامێکی خوێتر لە خواردنە ڕاستەقینەکە تام بکات. بەم شێوەیە پێویست بە زیادکردنی خوێ بۆ خواردنەکە ناکات.

کەوچکی پێشکەوتووی ژاپۆنی کێشی ٦٠ گرامە و پاترییەکی لیتیۆمی بارگاویکراوەی تێدایە. بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەم کەوچکانە بچنە بازاڕەوە.


ئەم بابەتە 46773 جار خوێندراوەتەوە