ژاپۆن بۆ پاراستنی هێڵەکانی شەمەندەفەر ڕۆبۆتی گەورەی مرۆڤ هاوشێوەی بەکاردەهێنێت
پەیامی کورد ... ژاپۆن بۆ پاراستنی هێڵەکانی شەمەندەفەر ڕۆبۆتی گەورەی مرۆڤ هاوشێوەی بەکاردەهێنێت
ئەندازیارانی ژاپۆنی ڕۆبۆتێکی گەورەیان دروست کردووە کە لە ڕۆبۆتێکی زانستی خەیاڵی دەچێت و بۆ پاراستنی ڕێڕەوی شەمەندەفەر بەکاردێت. ئەم ڕۆبۆتە کامێرای گەورە تەیار کراوە و دەتوانێت لەسەر هێڵی ئاسن بجووڵێت، بەڵام پێویستی بە ئۆپەراتۆرێک هەیە کە لەناو کابینەکەیدا دابنرێت و بە بەکارهێنانی کامێرا و دەستی ڕۆبۆتی گەورە کارە جۆراوجۆرەکان ئەنجام بدات.
بەرزی ئەم ڕۆبۆتە دەگاتە ١٢ مەتر و قۆڵە میکانیکیەکانی دەتوانن ئامێری هەڵگرتنی کەرەستەکان بگرن کە کێشی دەگاتە ٤٠ کیلۆگرام. ژاپۆن ڕایگەیاندووە کە ئێستا ڕۆبۆتەکە بۆ بڕینی ڕووەک لە دەورووبەری هێڵی شەمەندەفەر و بۆیاخ کردنی کێبڵی سەرەوە بەکاردەهێنرێت.
ئەم بابەتە 24284 جار خوێندراوەتەوە