ژاپۆن داوای چۆڵکردنی 200 هەزار کەسی بڵاوکردەوە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە
پەیامی کورد ... ژاپۆن داوای چۆڵکردنی 200 هەزار کەسی بڵاوکردەوە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە
حکوومەتی ژاپۆن داوای لە نزیکەی 200 هەزار دانیشتووی بەشی خۆرئاوای ووڵاتەکەی کردووە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمەش لەکاتێکدا بەرپرسانی ژاپۆن هۆشدارییان دا لە ڕوودانی زەوی و لافاو لەوێ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، دەزگای کەشناسی ژاپۆن شەممە ڕایگەیاند، کەشوهەوای شێدار و گەرم بووەتە هۆی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەتریشقە لە ڕۆژئاوای ژاپۆن، بەشێکیش بەهۆی ڕوودانی زریانی کۆنگ-رێی بووە
بەرپرسێکی شاری ماتسویاما بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، شارەکە ئاگادارییەکی ئاست بەرزی دەرکردووە و داوای لە نزیکەی 200 هەزار دانیشتووی 10 قەزاکەی کردووە، دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن و ئاسایش دابین بکەن.
لە کاتێکدا داواکاری چۆڵکردن ناچاری نییە، بەڵام بەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوە لە ژاپۆن بە شێوەیەکی گشتی کاتێک دەردەچێت کە ئەگەری زۆرە جۆرێک لە کارەسات پێشتر ڕوویدابێت.
هەندێک لە پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن کە لەرزین و لافاو کاریگەری لەسەر ڕۆژئاوای ژاپۆن هەیە لە ڕۆژی شەممە و ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن ڕۆژی یەکشەممە.
بەهۆی بارانبارینەوە، بەرەبەیانی دوێنێ شەممە شەمەندەفەرە خێراکانی شینکانسن بۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان تۆکیۆ و ناوچەی فۆکۆکای باشوور ڕاگیرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە زریانی کونگ ڕی تایوانی گرتەوە، کە بە یەکێک لە گەورەترین گەردەلوولەکان ناسراوە کە لە ماوەی دەیان ساڵدا ئەو دوورگەیەی گرتووەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری دەزگای ئاگرکوژێنەوەی نیشتمانی تایوان، ئەم زریانە لانیکەم سێ کوژراو و ٦٩٠ برینداری لێکەوتووەتەوە و کرێکارێکی کۆچبەریش ڕۆژی شەممە گیانی لەدەستداوە.
زریانەکە کارەبای نزیکەی ملیۆنێک ماڵی لە تایوان کوژاندەوە، لەکاتێکدا تا ڕۆژی شەممە زیاتر لە ٢٧ هەزار ماڵ هێشتا لە تاریکیدا بوون.
زاناکان دەڵێن گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ زیاد دەکات، هاوکات گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە