ژنێکی گەنجی کرماشانی لە لایەن دوو ژنە خزمی هاوسەرەکەیەوە بە لێدانی گوللە گیانی لە دەستدا
پەیامی کورد ... ژنێکی گەنجی کرماشانی لە لایەن دوو ژنە خزمی هاوسەرەکەیەوە بە لێدانی گوللە گیانی لە دەستدا
ژنێكی گەنجی دووگیانی خەڵكی كرماشان لە كاتی میوانی لەلایەن دوو ژنی خزمی هاوسەرەكەیەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە. یەكێك لە بكوژەكان دەستگیر نەكراوە و ڕایكردووە.
نزیكەی سێ هەفتە لەمەوبەر ژنێك بە ناوی گوڵنار ڕۆستەمی چووەتە ماڵی خزمێكیان لە شارۆچكەی مایەشت، سەر بە شاری كرماشان و لەوێ دوو ژن كە یەكیان خوشكی هاوسەرەكەی بووە، بە چەكی جۆری تاپڕ تەقەیان لێكردووە.
گوڵنار ٨ مانگە دوو گیان بووە، دەست بەجێ كۆرپەلەكەی گیانی لەدەست داوە و خۆیشی چووەتە كۆماوە و دوای تێپەڕبوونی ٢١ ڕۆژ ، ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ گیانی لەدەست داوە.
پۆلیسی كرماشان لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە كردووە و دوای لێپرسینەوە لەو كەسانەی لەو ڕووداوە ڕۆڵیان هەبووە، دەركەوتووە بكوژەكان كێن.
بەگوێرەی زانیارییەكان تەنیا یەكێك لە تۆمەتبارەكان كە خوشكی هاوسەرەكەیەتی دەستبەسەر كراوە و ژنەكەی دیكە ڕایكردووە.
ئەو ژنەی كە دەستگیر نەكراوە، خزمی نزیكی گوڵنار بووە و ڕۆڵی سەرەكی لەو ڕووداوەدا هەبووە.
ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە