ژنێک لە ئەمریکا سزای ٥٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا / منداڵەکانی ناچار کردبوو لەگەڵ تەرمی براکەیان بژین !

پەیامی کورد   ...   ژنێک لە ئەمریکا سزای ٥٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا / منداڵەکانی ناچار کردبوو لەگەڵ تەرمی براکەیان بژین !

ئەم ژنە تەمەن 38 ساڵە کە لە ناوچەی هیوستن کرۆنیکل دەژی، لە دادگا پەشیمانی خۆی دەربڕی کە منداڵەکانی ناچار کردووە لە شوقەیەکی زۆر پیس و پڕ لە جاڵجاڵۆکە و مێروو و لەگەڵ تەرمی مردوویەک بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو بژین.
دایکێکی ئەمریکی که منداڵەکانی ناچار کردبوو بۆ ماوەیەک لەگەڵ لاشە شیبووەکەی براکەی خۆیان بژین، سزای 50 ساڵ زیندانی به سه ڕدا سه پێندرا.
 ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ڕایگەیاند، دادگایەک لە ئەمریکا ئەم ژنەی بە تاوانبار زانیوە و ڕەوانەی زیندانی کردووە بەهۆی ئەوەی سێ منداڵەکەی ناچارکردووە لەگەڵ پاشماوەی پارچەپارچەکراوی برا هەشت ساڵانەکەیاندا بژین.

دادگا ئەم ژنەی بە دوو تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و دووەمیان خراپ ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵە هەشت ساڵانەکەی کە لەلایەن هاوڕێکەیەوە (هاوڕێی دایکی) لێیدرا تا کوژرا و سزای 50 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە