ژەنەراڵی فەڕەنسەوی : بڕیاری زلێنسکی بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان ، دەرئەنجامێکی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە

پەیامی کورد   ...  ژەنەراڵی فەڕەنسەوی : بڕیاری زلێنسکی بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان ، دەرئەنجامێکی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە

ژەنەراڵێکی فەڕەنسی ڕایگەیاندووە ئامادەیی زلێنسکی بۆ سەرکردایەتیکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، دەرئەنجامێکی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیک، ژەنەڕاڵ نیکۆلاس ڕیچۆ، فەرماندەی پێشووی لیوای حەوتی تانکی فەڕەنسی، لە چاوپێکەوتنێکدا بە لۆ ئێکسپرێسی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ڤۆلۆدێمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی میحوەرەکە بگرێتە ئەستۆ و فەرماندەی گشتی زالۆژنی لە کارەکەی دووربخاتەوە، ئەوە دەرئەنجامە ترسناکەکانی دەبێت. بەدوای دا دێت بۆ وڵات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر زلێنسکی بیەوێت کۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بکات، ئەوا ڕەنگە لە درێژخایەندا دەرئەنجامە ترسناکەکانی هەبێت.


ئەم بابەتە 12020 جار خوێندراوەتەوە