ژەهراوی بوون لە کاتی دووگیانیدا هەڕەشە لە ڕووەکخۆرەکان دەکات

پەیامی کورد    ...   ژەهراوی بوون لە کاتی دووگیانیدا هەڕەشە لە ڕووەکخۆرەکان دەکات

توێژینەوەیەکی نوێی دانیمارکی دەریخستووە، ئەو ژنانەی لە کاتی دووگیانیدا خۆراکی ڕووەکی پەیڕەو دەکەن، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی پێش ئیکلەمپسیا و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی پەیوەست بە دووگیانی (پێش ئیکلەمپسیا) و لەدایکبوونی منداڵی کێشی کەم لە کاتی لەدایکبووندا زیاتر دەبێت.

پێویستە ئاگادار بین کە بەدەستهێنانی پرۆتینی پێویست دەتوانێت ببێتە تەحەدایەک بۆ ئەو ژنانەی دووگیان کە ڕێژیمێکی ڕووەکی پەیڕەو دەکەن. لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان پێویستە ئامۆژگارییان بکرێت کە پڕۆتینی پێویست وەربگرن و تەواوکەری ڤیتامینەکانی گونجاو لەبەرچاو بگرن.

بە تایبەتی ڤیتامین D و ڤیتامین B12 لەوانەیە لەلایەن پزیشکەوە پێشنیار بکرێت. بۆ وەرگرتنی تەواوکەری ڤیتامین پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک و پسپۆڕی خۆراک بکرێت.


ئەم بابەتە 10600 جار خوێندراوەتەوە