ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بازاڕی بۆرسەی ئەمریکای خوێناوی کردووە.

پەیامی کورد   ...   ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بازاڕی بۆرسەی ئەمریکای خوێناوی کردووە.

ڕاگەیاندنی ناسینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری ووهانی چین کە شوێنی لەدایکبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێشوو بوو، بووە هۆی دابەزینی گەورەی پشکەکانی ئەمریکا. ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە توانای بڵاوبوونەوەی هەیە بۆ مرۆڤ، هاوشێوەی پەتای کۆڤید-١٩ لە ووڵاتی چین دۆزرایەوە.

پشکی بەشێک لە بەرهەمهێنەرانی ڤاکسین بەرزبووەوە دوای ئەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا لە چین دۆزرایەوە

توێژەرانی پەیمانگای ووهان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین ڕایانگەیاند، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە شەمشەمەکوێرەدا دۆزیوەتەوە کە بەشێوەیەکی هاوشێوەی ئەو ڤایرۆسەی کە دەبێتە هۆی Covid-19 دەچێتە ناو خانەکانی لەشەوە.

ئەم ڤایرۆسە لە مرۆڤدا نەبینراوە و تەنها لە تاقیگەدا چاودێری کراوە.

دوای ڕاگەیاندنەکە، بەهای پشکەکانی هەندێک لە کۆمپانیاکانی ڤاکسین، لەوانە مۆدێرنا، نۆڤاڤاکس، بایۆنتێک و فایزەر زیادی کرد.

پەیمانگای ووهان بۆ ڤایرۆلۆجی لە چین بە توێژینەوەکانی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراوە و بەگوێرەی یەکێک لە تیۆرییەکان پەتای کۆرۆنا لە تاقیگەی پەیمانگاکە دەستیپێکردووە.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە