ڤلادێمیر پووتین : بە نیازی گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاشتین لە ئۆکراین بە هاوکاری ئەمریکا
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین : بە نیازی گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاشتین لە ئۆکراین بە هاوکاری ئەمریکا
ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ڤۆڵۆدێمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراین بۆته كه‌سایه‌تییه‌كی ژه‌هراوی بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكراین و بۆ كۆی كۆمه‌ڵگه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه ئاشتی و زلێنسكی رێگری درووست ده‌كات.
ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگەیاند : "كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و زێلێنسكی خۆی له‌م دانووستانانه له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ململانێكان له ئۆكراین به‌دورده‌گرێت، بۆچی؟ چوونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م دانووستانانه دره‌نگ یان دره‌نگ و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه زۆر خێرا ده‌ست پێ بكات، ئه‌وە ده‌بێته هۆی پێویستی هه‌ڵگرتنی یاسای سه‌ربازی".
سه‌رۆكی ڕووسیا جه‌ختیكرده‌وه، "دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئازادی كرداری هه‌یه سه‌باره‌ت به دۆخی ئۆكراین، ئه‌ورووپاش خۆی ڕه‌تیكرده‌وه دانووستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا بكات، ئه‌گه‌ریش بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، پێویسته ئه‌و كاره بكه‌ن، هه‌روه‌ها له ئۆكراین یش پێویسته كه‌سانێك كه به‌هره‌مه‌ندن له متمانه‌ی گه‌ل بێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات".
پووتین ڕوونیشیكرده‌وه، "ڕووسیا و ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت به زووترین كات له ئۆكراین بگه‌نه ئاشتی و زێلێنسكی ش ڕێگری له‌م كاره ده‌كات، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێت دۆخی سیاسی ئۆكراین ڕاست بكاته‌وه".
سه‌رۆكی رووسیا ده‌شڵێت، "سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ڕژێمی كیێڤ خه‌ریكن و ناتوانن له‌م هه‌ڵوێسته دووربكه‌ونه‌وه، ڕووسیا هیچی دژی پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین نییه، به‌ڵام نابێت ئه‌و خاكه وه‌ك شوێنی هه‌ڵدانی دوژمنكارانه به‌كاربهێندرێت".
ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە