ڤلادێمیر پووتین : لەگەڵ ترامپ هاوڕام لەسەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکا

پەیامی کورد   ...   ڤلادێمیر پووتین : لەگەڵ ترامپ هاوڕام لەسەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکا


پووتین ئاماژەی بەوەش کرد، هاوڕایە لەگەڵ بۆچوونی ترامپ کە دەڵێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠دا "ساختەکاری" کراوە و ئەنجامەکانیش لە ترامپ دزراون.
ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە کەناڵی ڕووسیا 1ی ڕاگەیاند: دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 ساختەکاری کراوە و دەنگەکانی دزراون. "من لەگەڵی دا هاوڕام لەسەر ئەم بابەتە."
ترامپ لە ساڵی ٢٠٢٣ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی ئەمریکی بە هیوو هۆیتی ووتبوو کە ئەگەر هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ ساختە نەکرایە و جۆ بایدن نەچووبایە ناو کۆشکی سپی، هەرگیز ململانێی ئۆکراین ڕووی نەدەدا.
ترامپ ووتی : ئەگەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا نەکرایە، پووتین هەرگیز ئۆکراین ی داگیر نەدەکرد. دەشڵێت: ئەگەر لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠دا سەرکەوتم و ببمە سەرۆک، ملیۆنان کەس ئێستا لەبری ئەوەی بکوژرێن، دەژیان.


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە