ڤلادێمیر پووتین : لە بەرامبەر ڕۆژئاوادا بە مووشەکێکی نوێ هێرشمان کردە سەر ئۆکراین
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین : لە بەرامبەر ڕۆژئاوادا بە مووشەکێکی نوێ هێرشمان کردە سەر ئۆکراین
لە ووتارەکەی ئەم دواییەیدا سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند : دوای ئەوەی مووشەکی دوورمەودای ڕۆژئاوا لەدژی ڕووسیا بەکارهێندران، ململانێی ئۆکراین سرووشتی جەنگی جیهانی وەرگرتووە.
دوابەدوای ڕێککەوتنی هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا لەگەڵ بەکارهێنانی مووشەکی دوور مەودای ووڵاتەکەی وەک "ATACMS"ی ئەمریکی و "Storm Shadow"ی بەریتانیا، شەڕی ئۆکراین کە لە سێیەم ساڵیدایە، پێی ناوە قۆناغێکی نوێی گرژی و ئاڵۆزییەکان.
میدیای ئەمریکی بلوومبێرگ بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ڕۆژئاوایی کە ناوی نەهێندراوە، بڵاویکردەوە، ئۆکراین مووشەکی دوور مەودای بەریتانی "سێبەری زریان"ی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی سەر خاکی ڕووسیا.
پێش ئەوە کیێڤ مووشەکی ئاتکۆمزی بەکارهێنابوو بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ڕووسیا. لە بەرامبەر ئەم کارە گرژانەدا، جگە لە گۆڕینی دوکتۆرینی ئەتۆمی، ڕووسیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی مووشەکی بەرفراوانی دژی ئۆکراین ئەنجامدا.
هەر لەو پەیوەندییەدا ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە ووتارێکی ڤیدیۆیی دا کە ئاراستەی نەتەوەی ڕووسیای کرد، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی بەکارهێنانی مووشەکی دوو مەودای ڕۆژئاوایی لەلایەن ئۆکراین، ڕایگەیاند: لە 19ی ئەم مانگەدا، 6 مووشەکی ئەتکۆمز و لە 21ی تشرینی دووەمی 2019دا. one "مووشەکی سێبەری زریان ئاراستەی ئامانجەکانی کورسک و برایانسک کرا."
ئاماژەی بەوەشدا: ڕوونه که به بێ شارەزایی ئه و ووڵاتانەی ئەو چەکانەی لێ بەرهەم دەهێندرێن، به کارهێنانی چەکی دوورهاوێژ دژ به خاکی ڕووسیا، به کارهێنانی مەحاڵه . ململانێی ئۆکراین دوای هێرشە مووشەکییە دوور مەوداکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا توخمەکانی سرووشتی شەڕێکی جیهانی بەدەستهێناوە.
پووتین ڕایگەیاند: بەکارهێنانی چەکی دوور مەودا لەلایەن دوژمنەوە ناتوانێت کاریگەری لەسەر پرۆسەی ململانێی ئۆکراین هەبێت، هێزەکانی ڕووسیا پێشڕەوی دەکەن.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە