ڤلادێمیر پووتین : یەکیتی ئەورووپا ژێردەستەی واشینتۆنە
پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین : یەکیتی ئەورووپا ژێردەستەی واشینتۆنە
ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە یەکیتی ئەورووپا ئیزنی بە ئەمریکا داوە کە ئەو وەکوو " ژێردەستە " کەڵکی لێوەربگرێت و تەنانەت بەرپرسانی یەکیتی ئەورووپا پشتڕاستی دەکەنەوە سیاسەتی ئەمریکا دەبێتە هۆی نەمانی پیشەسازی لە ئەورووپا .
پووتین ڕێکارەکانی یەکیتی ئەورووپای لە بەرامبەر نرخی سووتەمەنی " شێتانە " ناو برد و ووتی ڕووسیا بە دوای شەریک گەلی هیوابەخشتر لە یەکیتی ئەورووپا دەبێت و خستنە بازاڕی گاز بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی بەرزتر دەکاتەوە .
ئەو هەروەها ووتی گەمارۆگەلی دژە ڕووسی ڕۆژئاوایی دەرفەتگەلی نوێی بەرەوڕووی ئەم ووڵاتە کردووەتەوە و هیوا و هەوڵی ئابوورییەکی تەواو سەربەخۆی بەدی هێناوە .
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە