ڤەنزۆئێلا "X"ی فیلتەر کرد.
پەیامی کورد ... ڤەنزۆئێلا "X"ی فیلتەر کرد.
پێنجشەممە، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزۆئێلا، بڕیارێکی واژوو کرد بۆ قەدەغەکردنی چوونە ناو تۆڕی مەجازی X بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ.
نیکۆلاس مادۆرۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیلۆن ماسک یاساکانی پلاتفۆرمی پێشێلکردووە بە "هاندانی ڕق و کینە و شەڕی ناوخۆ و تووندوتیژی لە ڤەنزۆئێلا".
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیلۆن ماسک، خاوەنی تۆڕی ئێکس، چەندین جار هەڵوێستی دەستێوەردانگەرانەی وەرگرتووە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڤەنزۆئێلا کە بووە هۆی سەرکەوتنی مادۆرۆ.
ە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ڤەنزۆئێلا هەروەها ڕەخنەی لە واتس ئەپ گرت و ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٧٠ ووڵاتی جیهان بەکارهێنانی ئەم بەرنامەیەیان لەلایەن بەرپرسەکانیانەوە قەدەغە کردووە، چوونکە واتس ئەپ سیستەمێکی سیخوڕییە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئیلۆن ماسک پێشوازی لە هەڵوێستی حکوومەتی ئەمریکا کرد لە ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی ڕکابەرەکەی مادۆرۆ لە هەڵبژاردنەکانی ڤەنزۆئێلا.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەک بخاتەڕوو، بانگەشەی کرد کە نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ئێستای ڤەنزۆئێلا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕادەستی ڕکابەرەکەی کردووە.
ئەم بابەتە 12179 جار خوێندراوەتەوە