کابووسی دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆمانیا ؛ سەرۆک کۆمار لەژێر فشاری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا دەستی لەکارکشاندەوە.

پەیامی کورد   ...   کابووسی دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆمانیا ؛ سەرۆک کۆمار لەژێر فشاری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا دەستی لەکارکشاندەوە.

کلاوس ئیۆهانیس سەرۆکی ڕۆمانیا لە ژێر فشاری پەرەسەندنی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە پۆپۆلیستەکاندا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. ئەم بڕیارە دوای دوو مانگ دوای ئەوەی دادگای دەستووری ڕۆمانیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕۆمانیا بە نادرووستی ڕاگەیاند بەهۆی تۆمەتەکانی دەستوەردانی ڕووسیا.

کلاوس ئیۆهانیس لە ووتارێکی سۆزداریدا ڕۆژی دووشەممە ١٠ی شوبات ڕایگەیاند کە دەست لە پۆستی سەرۆک کۆمار دەکێشێتەوە "بۆ ئەوەی ڕۆمانیا لەم قەیرانە ڕزگار بکات". سەرۆک کۆمارە تەمەن ٦٥ ساڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ١٢ی شوبات بە فەرمی دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە.

بەڕێز ئیۆهانیس لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەست بەکاربووە و دوو خولی پێنج ساڵەی کاری کردووە، کە زۆرترین خولی یەک لە دوای یەک ڕێگەپێدراوە بۆ سەرۆکێک. بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی یەکەمی مانگی کانوونی دووەم، ماوەی سەرۆکایەتییەکەی درێژکرایەوە.

لە هەڵبژاردنی مانگی کانوونی دووەم دا، کاندیدی پۆپۆلیستی ڕاستڕەوی تووندڕەو کۆلین جۆرجسکو لە خولی یەکەمی دەنگداندا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پێشەنگی گرت، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی لە دەستوەردانی ڕووسیا و پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن.

بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی ئەو ووڵاتە مشتومڕ و دەنگدان لەسەر داواکاری سێیەم بۆ سڕکردنی ئیۆهانیس لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بکات. دوو داواکاری پێشوو کە لەلایەن لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە پێشکەش کرابوون، بە پاساوی فەرمی ڕەتکرانەوە.
بەڵام ئەم جارە چەند لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن لەوانەش هاوپەیمانی ڕاستڕەوی تووندڕەو بۆ یەکێتی ڕۆمانیا، س. ئۆی. پارتی سۆسیالیست و پارتی گەنجان و هەروەها بەشێک لە ئەندامانی پارتی چاکسازی خوازی یەکێتی بۆ ڕزگاری ڕۆمانیا، جارێکی دیکە لە ڕێگەی پێشنیارێکەوە کە پێشکەشی پەرلەمان کرابوو، داوای دوورخستنەوەی کاک ئیۆهانیسیان کرد.

هەروەها چاوەڕوان دەکرا بەشێک لە نوێنەرانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەنگ بە پلانەکە بدەن.

لایەنگرانی غیۆرگێسکو لە شەقامەکانی شاری بوخارێست کۆدەبنەوە
بەڕێز ئیۆهانیس ووتی: ئەمە هەوڵێکی بێهودەیە، چوونکە لە هەر حاڵەتێکدا، چەند مانگێکی تر دوای هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەست لەکار دەکێشمەوە. ئەمە کارێکی بێ بنەمایە، چونکە من هەرگیز... دووبارەی دەکەمەوە، هەرگیز... دەستوورم پێشێل نەکردووە. "وە ئەمە هەوڵێکی دژە بەرهەمە، چوونکە هەموو کەسێک دۆڕاوە و کەس قازانج ناکات".
سەرۆکی ڕۆمانیا ئاماژەی بەوەش کرد، دەرئەنجامەکانی دوورخستنەوەی "درێژخایەن و زۆر نەرێنی" دەبێت بۆ ووڵاتەکەی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە ئەندامی ناتۆیە. ئیۆهانیس ووتی: هیچ کام لە هاوبەشەکانمان لەوە تێناگەن کە بۆچی ڕۆمانیا سەرۆکەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە لە کاتێکدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەستی پێکردووە.

وادەی نوێ بۆ دووبارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ڕۆمانیا دیاری کراوە و خولی یەکەم لە ٤ی ئایار (١٤ ئۆردیبەهێشت ١٤٠٤) بەڕێوەدەچێت. ئەگەر هیچ کام لە کاندیدەکان زیاتر لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بەدەست نەهێنن، ئەوا خولی دووەم دوای دوو هەفتە، واتە ١٨ی ئایار (٢٨ ئۆردیبەهشت ١٤٠٤) بەڕێوەدەچێت. هێشتا ڕوون نییە کە ئایا جۆرجسکۆ دەتوانێت خۆی لە هەڵبژاردنی نوێدا کاندید بکات یان نا.

دوای ڕاگەیاندنی دەست لەکارکێشانەوەی ئیۆهانیس، لە بەردەم بینای حکوومەت لە بوخارێست پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی جۆرجسکو و پۆلیس دا ڕوویدا.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە