کابینەی جەنگی ئیسرائیل جارێکی دیکە کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە ئێران ئەنجامدا
پەیامی کورد ... کابینەی جەنگی ئیسرائیل جارێکی دیکە کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە ئێران ئەنجامدا
لە کاتێکدا کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک سەبارەت بە چۆنیەتی ووڵامدانەوەی کردەوەی سزادانی ئێران سەرکەوتوو نەبوو، ئەندامانی ئەم کابینەیە ئەمڕۆ (دووشەممە) جارێکی دیکە سەبارەت بەم بابەتە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
دوو بەرپرسی باڵای ئیسرائیل بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە، وەزیرانی کابینەی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لە کات و ڕادەی ووڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، کابینەی جەنگی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەکەیدا بە هیوای گۆشەگیرکردنی کۆماری ئیسلامی لەسەر شانۆی جیهانی بەردەوامە لە تاوتوێکردنی بژاردە دیپلۆماسییەکان.
هەروەها دوو بەرپرسی ئیسرائیل بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە، بێنی گانتز، ئەندامی سەرەکی کابینەی جەنگی ئیسرائیل بەردەوام بووە لە داوای ووڵامدانەوەی خێراتر بۆ هێرشەکەی ئێران.
یەکێک لەو سەرچاوانەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە گانتز پێی وایە تا ووڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران زیاتر دوابکەوێت، بەدەستهێنانی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قورستر دەبێت
ئەم بابەتە 77965 جار خوێندراوەتەوە