کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی زیانەکانی شەڕی ١٢ ڕۆژە بە سرووشتی دەزانن

پەیامی کورد   ...   کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی زیانەکانی شەڕی ١٢ ڕۆژە بە سرووشتی دەزانن

کاربەدەستانی ئێران خەسارەکانی مرۆیی و ماددی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بە سرووشتی دەزانن و بەم شێوەیە ئومێدێکی درۆ بە خۆیان دەدەن. 

ڕەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی قەرارگەی هاوبەشی بەرگری ئاسمانی خاتەمۆل ئەنبیای ئەرتەش ڕایگەیاند: سرووشتی بوو دوژمن لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا زیان بە بەشێک لە کەرەستەی ئێمە بگەێنێت.

ئاماژەی بەوە كرد، گرینگ ئەوەیە لە کەمترین ماوەدا ئامێرەكانمان چاك كردەوە و هێزی تازەمان هێنایە ناو مەیدانەکەوە. 

هەروەها ئاماژەی بەوه کرد که هێزەکانی بەرگری، شەو و ڕۆژ له ئەرك دان بۆ ئەوەی تەنانەت باڵندەیەکی دوژمنکارانە نەتوانێت بێتە ناو ئاسمانی ئێران ەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد : دوژمنان دەبێ بزانن کە ئاسمانی ئێران نەك سەلامەتە، بەڵکوو هەر هەڕەشەیەک لەگەڵ ووڵامێکی تووند بەرەوڕوو دەبێتەوە.
 


ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە