کاردانەوەی ئیلۆن ماسک بەرامبەر بە مووڵەتی بایدن بۆ تەقاندنی مووشەکی ئەتاکیمز بۆ ناو خاکی ڕووسیا لەلایەن ئۆکراین ەوە

پەیامی کورد   ...   کاردانەوەی ئیلۆن ماسک بەرامبەر بە مووڵەتی بایدن بۆ تەقاندنی مووشەکی ئەتاکۆمز بۆ ناو خاکی ڕووسیا لەلایەن ئۆکراین ەوە

ئیلۆن ماسک ووتی کە "لیبراڵەکان شەڕیان خۆش دەوێت" کە سوودی بۆ "حکوومەتی گەورە" هەیە لە ووڵامی ئەو هەواڵانەی میدیاکان سەبارەت بە ڕێگەپێدانی بایدن بۆ ئۆکراین بۆ تەقاندنی مووشەکی ئەتاکۆمز بۆ ناو خاکی ڕووسیا.
جۆ بایدن سەرۆک کۆمار ڕەخنەی تووندی لە ئیلۆن ماسک گرت بەهۆی دووڕوویی لە کۆچبەران دوای ئەوەی هەواڵەکان دەرکەوتن کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا ڕۆژێک بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکا کاری کردووە، بەڵام ماسک کە لە باشووری ئەفریقیا لەدایک بووە، ئەو ئەم تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

بایدن لە ووتارێکی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە پیتێسبورگ ووتی: دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دەرکەوتووە کە کرێکارێکی نایاساییە لەم ووڵاتەدا. بە ڤیزەی خوێندکاری هاتووەتە ئەمریکا و بڕیار بوو لە زانکۆ بخوێنێت، بەڵام لە زانکۆ نەمێنێتەوە. یاسای شکاندووە. وە ئێستا خۆی باسی ئەو کەسانە دەکات کە لێرە بە شێوەیەکی نایاسایی کار دەکەن؟"

ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ماسک لەکاتی وەرگرتنی ڤیزەی خوێندکاردا بە شێوەیەکی نایاسایی لەو ووڵاتە کاردەکات. ڕۆژنامەکە بە ئاماژەدان بە بەڵگەنامەکانی کۆمپانیاکە و هاوکارەکانی پێشووی بازرگانی و بەڵگەنامەکانی دادگا ڕایگەیاندووە، ماسک لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ خولێک لە زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا خوێندوویەتی بەڵام هەرگیز بەشداری نەکردووە و لەبری ئەوە کاری لەسەر دەستپێکردنی کۆمپانیاکە کردووە.

لە ووڵامی لێدوانەکانی بایدن، ئیلۆن ماسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی : لە ڕاستیدا مووڵەتی کارکردنم لە ئەمریکا وەرگرتووە. "بایدن درۆزنێکە."


ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە