کاردانەوەی بایدن بەرامبەر بە مشتومڕی هەڵبژاردنەکانی هاریس و ترامپ

پەیامی کورد   ...   کاردانەوەی بایدن بەرامبەر بە مشتومڕی هەڵبژاردنەکانی هاریس و ترامپ

جۆ بایدن سەرۆکی دیموکراتەکانی ئەمریکا کە لە مانگی تەممووزدا لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی هاریس جێگرەکەی کشایەوە، کاردانەوەی بەرامبەر یەکەم دیبەیتی هەڵبژاردنەکانی نێوان هاریس و دۆناڵد ترامپ نیشاندا.
چوارشەممە، بایدن بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، تویتەری پێشوو، کاردانەوەی بەرامبەر بە دیبەیتی جێگرەکەی کامالا هاریس لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەردا نیشاندا و وتی؛ "(ئەم مشتومڕە) بە هیچ شێوەیەک نزیک نەبووەتەوە."
ناوبراو بە ئاماژەدان بە چالاکییەکانی جێگرەکەی لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی: ئەمریکا دەبێت سەرکردەیەک ببینێت کە شانازیم پێوە دەکرد کە سێ ساڵ و نیو لەگەڵیدا کارم کردووە. "ئەم پێشبڕکێیە تەنانەت نزیکیش نەبوو".

لە میانەی دیبەیتەکەدا کە ئێوارەی سێشەممە بە کاتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، هاریس باسی لەوە کرد کە بە دەستکەوتەکانی ئیدارەی دیموکراتەکانی بایدن دەیبینێت و لە میانەی ووتارەکەیدا کە ئامانجی فشارخستنە سەر ترامپ بوو، داوای لێکرد پلانەکانی خۆی بخاتەڕوو. ترامپ هاریس بە کۆپی کردنی سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدن تۆمەتبار کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا نەبووەتە ئەو سەرۆکەی کە پلانی هەیە.


ئەم بابەتە 69040 جار خوێندراوەتەوە