کاردانەوەی تاران بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دژ بە ئێران
پەیامی کورد ... کاردانەوەی تاران بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دژ بە ئێران
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانە دوژمنکارانەکانی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا سەبارەت بە درێژەدان بە سیاسەتی زۆرترین فشار لە دژی گەلی ئێرانی بە نیشانەیەکی ڕوونی درێژەی دوژمنایەتی داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر گەلی ئێران و دان پێدانانێکی ڕوون لە لایەن ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە شکاندنی یاسا و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی وەسف کرد.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیسماعیل بەقایی، لە بەیاننامەیەکی میدیایی، شکستی سیاسەتی فشار و تۆقاندن لە دژی نەتەوەی ئێران لە قۆناغە جیاجیاکاندا وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند: هەڵەیە تاقیکردنەوەی تاقیکراوان و داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمریکی ناچنە ئەنجامێکی جیاواز لەوەی کە تا ئێستا بە دووپاتکردنەوەی سیاسەتی نادرووست پێی گەیشتوون.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ڕێبازی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیپلۆماسی نێودەوڵەتی لە سەر بنەمای لۆژیک و ڕێزگرتنی یەکتر بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی ڕەوا و یاسایی نەتەوەی ئێران دامەزراوە و هەر هەڵسوکەوتوو و قسەیەک کە لەگەڵ ئەم ڕێبازە ناگونجێت بە بۆچوونی ئێمە جێگای قبووڵ نییە.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سیاسەتی فشار و تۆقاندن لە دژی نەتەوەی ئێرانی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەما و ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و "ملکەری بەرپرسیاری نێودەوڵەتی" حکوومەتی ئەمریکا زانی و ڕایگەیاند کە نەتەوەی ئێران بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی تواناکانی خۆی لە بوارە جۆربەجۆرەکان و بە خۆڕاگری و سەقامگیری ووڵامی هەر فشارێکی نایاسایی و نامرۆڤانە دەدات.
ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە