کاردانەوەی کرێملین بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەمینداری گشتی ناتۆ سەبارەت بە چین

پەیامی کورد    ...   کاردانەوەی کرێملین بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەمینداری گشتی ناتۆ سەبارەت بە چین

دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کۆشکی کریملینی ڕووسیا ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی چین خۆیان دەتوانن هەڵسەنگاندن و کاردانەوەی گونجاویان هەبێت بەرامبەر بە تۆمەتەکانی ئینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ سەبارەت بە چین.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی یۆمیووری ژاپۆنی، سکرتێری گشتی ناتۆ، ئینس ستۆڵتنبێرگ، چینی تۆمەتبار کرد بەوەی کە گەورەترین ململانێی ئەورووپا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ورووژاندووە.
دیمیتری پێسکۆڤ سەبارەت بەم لێدوانانە وتی: (هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر بەم لێدوانانە) نەرێنییە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە دڵنیاین کە هاوڕێیە چینییەکانمان دەتوانن هەڵسەنگاندنێکی درووست بۆ ئەو جۆرە کارانە بکەن.


ئەم بابەتە 25600 جار خوێندراوەتەوە