کامالا هاریس پەردەی لەسەر پلانە ئابوورییەکەی لادا ؛ ترامپ دەیەوێت ئەمریکا وەک یەکێتی سۆڤیەت بەڕێوەببات

پەیامی کورد   ...   کامالا هاریس پەردەی لەسەر پلانە ئابوورییەکەی لادا ؛ ترامپ دەیەوێت ئەمریکا وەک یەکێتی سۆڤیەت بەڕێوەببات

کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دیموکراتەکان لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا، ڕۆژی هەینی لە گردبوونەوەیەکدا لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، پەردەی لەسەر پلانەکانی خۆی بۆ 100 ڕۆژی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی لادا.

لە ووتارەکەیدا بۆ لایەنگرانی، هاریس ئاماژەی بەوەدا کە پابەندە بە کەم کردنەوەی تێچووی ژیان بۆ گەلی ئەمریکا.

جەختیشی لەوە کردەوە کە پشتیوانیکردنی چینی ناوەڕاست و فراوانکردنی ئەو چینە گرنگترین ئامانجی دەبێت ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤دا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

کاندیدی دیموکراتەکان بەڵێنی دا پڕۆژە یاسایەک بخاتەڕوو کە بڕینی نرخ لەلایەن بەرهەمهێنەرانی خۆراک و بەقاڵییەوە لەسەر ئاستی فیدراڵی قەدەغە بکات. ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی ئەو کۆمپانیا گەورانە غەرامە دەکات کە هەڵئاوسانیان زیاتر بووە.

هەروەها هاریس بەڵێنی دا کە تێچووی خاوەندارێتی خانوو کەم بکاتەوە بە پێدانی تا ٢٥ هەزار دۆلار بۆ کڕیارانی یەکەم جار وەک پارەی پێشەکی و هاندان بۆ باج بۆ درووستکەرانی خانوو.


ئەم بابەتە 10896 جار خوێندراوەتەوە