کام خۆراک وا دەکات وازهێنان لە جگەرە قورستر بێت؟

پەیامی کورد   ...   کام خۆراک وا دەکات وازهێنان لە جگەرە قورستر بێت؟

شارەزایەکی تەندرووستی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "GuasmokeFree": خواردنی بەهارات، خواردنی کەم شەکردار، خواردنی سوورکراوە و ئەو خواردنانەی ڕێژەی سۆدیۆمیان زۆرە ڕێگری لە جگەرەکێشان دەکەن.

خواردنە بەهارات و شیرینەکان ئارەزووی نیکۆتین هان دەدەن.

ئەگەر لەکاتی وازهێنان لە جگەرەکێشان ڕوو لە خواردنە زۆر شیرینەکان بکەیت، مەترسی ئەوەت لەسەرە کە ئالوودەبوونت بە شەکر وەک جێگرەوەیەک بۆ جگەرەکێشان.

قاوە وەک هاندەرێک کاردەکات بۆ جگەرەکێشان و بەکارهێنانی نیکۆتین چونکە کافاینی ناو قاوە کاریگەری هاندەرەکانی جگەرەکێشان زیاد دەکات.

ئەو خۆراکانەی کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن

  هەندێک خۆراک ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن، بۆیە واباشە کە خواردنی ئەو خۆراکانە سنووردار بکرێت و جێگرەوەیان بە بەدیلێکی تەندرووست بگۆڕدرێت.

کۆمەڵێک خۆراکی سەرەتایی هەیە کە پێویستە گرینگی پێبدرێت و سنووردار بکرێت چوونکە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن: 1- گۆشتی سوور 2- گۆشتی پرۆسێس کراو و خواردنی قوتوو 3- خواردنی سوورکراوە و زەیتی 4- خواردنەوە شەکردارەکان 5- شیرینی

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، نەخۆشییەکانی دڵ باوترین هۆکاری مردنن لە سەرانسەری جیهاندا، نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکانی تاجی کە خۆراک دەدەن بە دڵ یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی ئەو نەخۆشیانە.


ئەم بابەتە 10582 جار خوێندراوەتەوە