کردنەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە سووریا دوای ١٣ ساڵ، لە کۆتایی هاتنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانەوە تا کۆتایی شانشینی ئەسەد
پەیامی کورد ... کردنەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە سووریا دوای ١٣ ساڵ، لە کۆتایی هاتنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانەوە تا کۆتایی شانشینی ئەسەد
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، باڵیۆزی تورکیا لە مۆریتانیا وەک بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەو ووڵاتە لە سووریا هەڵبژێردرا.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بورهان کورئۆغڵو" وەک یەکەمین نوێنەری سیاسی ووڵات لە سووریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد دەستنیشان کرا.
بە پێی ئەم ڕاگەێندراوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کورئۆغلوی لەم دامەزراندنە نوێیە ئاگادار کردووەتەوە.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە سووریا لە مانگی ئازاری ٢٠١٢ (ئازاری ٢٠١٣) و لە هەمان کاتدا لەگەڵ دەستپێکی قەیرانی سووریا چالاکییەکانی لەم ووڵاتەدا ڕاگرتبوو.
هۆکاری پەیوەندی تاریکی نێوان تورکیا و سووریا
لە ساڵی ٢٠١١ەوە پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریادا گرژ بووە و بەو هۆیەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کۆتاییان هاتووە. بە ووتەی شارەزایانی سیاسی، تورکیا ڕۆڵێکی کارای لە قەیرانی سووریادا بینیوە بە پاڵپشتیکردنی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد و دابینکردنی پەناگە بۆ سەرکردەکانیان و دابینکردنی چەک. دیمەشق ئەم کارانەی بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆ و هەڕەشە بۆ سەر سەروەری ووڵاتەکەی زانی. هەروەها پاڵپشتی ئایدئۆلۆژی پارتی داد و گەشەپێدان لە گرووپە ئیسلامییەکان و بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنی ئیخوان و ڕۆڵی تورکیا لە میوانداریکردنی ملیۆنان پەنابەری سووری، مشتومڕەکەی زیاتر کرد.
لە دوای کودەتای ساڵی ١٩٧١ و هاتنە سەرکاری حافز ئەسەدەوە، سووریا هەمیشە لە شەڕی ناوخۆ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان بووە. بەشار ئەسەد کە لە ساڵی 2000ەوە سەرۆکی سووریایە، لە ماوەی حوکمڕانیدا ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان بووەوە، دواجار گرووپی حەیات تەحریر شام کۆتاییان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.
ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە