کردنەوەی باڵێۆزخانەی ئیسرائیل لە ٢٠ کیلۆمەتری سنووری ئێران
پەیامی کورد ... کردنەوەی باڵێۆزخانەی ئیسرائیل لە ٢٠ کیلۆمەتری سنووری ئێران
ئیسرائیل بە کردنەوەی باڵێۆزخانەی خۆی لە تورکمەنستان، پەیامێکی گرینگی بۆ کۆماری ئیسلامی نارد کە چالاکییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئای ٢٤ نیوز کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کراوەتەوە، دەوڵەتی ئیسرائیل لە ٢٠ کیلۆمەتری سنووری ئێران لە ووڵاتی تورکمەنستان باڵێۆزخانەی خۆی دەکاتەوە و پەیامێکی ڕوونی بە ڕێژیمی ئێران داوە کە ئیسرائیل لە ناوچەکەدا پەرە بە چالاکییەکانی دەدات. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لەوپەڕی ئاڵۆزیدایە و ئەگەری شەڕ و پێکدادان زۆرە.
ئێلی کۆهێن، وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل بڕیارە بە زووترین کات بۆ کردنەوەی فەرمی باڵیۆزخانەی هەمیشەیی ئیسرائیل، سەردانی عێشقئابادی پایتەختی ووڵاتی تورکمەنستان بکات.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە