کریستۆف دام، ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
پەیامی کورد ... کریستۆف دام، ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کریستۆف دام کە لە وەرزی 1991-1992 لەگەڵ یانەی شتوتگارت نازناوی خولی ئەڵمانی بردەوە و ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی یانەی کۆڵن و بایەر لیڤەرکوزن و ئەنتراخت فرانکفۆرتی هەبوو، لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەم کەسایەتییە بەناوبانگەی تۆپی پێی ئاڵمانیا دوای شەڕێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. خێزانی دام ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی شەممە "بە ئاشتیانە لەلایەن خێزانەکەیەوە دەورە دراوە" گیانی لەدەستداوە.
دۆم ساڵانێکی زۆر ڕاهێنەرێکی نزیک بوو لە سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئێران. تەنانەت ڕۆڵاند کۆچ یاریدەدەر و هاوڕێ نزیکەکەی هاتە ئێران و بوو بە سەرۆکی ڕاهێنەری ئیستقلال.
ئەم بابەتە 94175 جار خوێندراوەتەوە