کرێملین : بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان ەوە
پەیامی کورد ... کرێملین : بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان ەوە
ووتەبێژی کرێملین جەختی لەوە کردەوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان یەک دەگرێتەوە و ئێرانیش وەک ووڵاتانی دیکە مافی خۆیەتی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە: ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرنامەیەکی ناڤۆکی ئاشتیانە پەرە پێدەدات و پرسی ئەتۆمی ئێرانیش تەنیا بە ڕێگای دیپلۆماسی دەبێ چارەسەر بکرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی تاس، پێسکۆڤ ڕایگەیاندووە: ئێران وەک هەموو ووڵاتانی دیکە مافی ئەوەی هەیە بەرنامەی ئاشتیانەی ووزەی ئەتۆمی خۆی بەرەوپێش ببات و هەنگاوی گرینگ بەو ئاراستەیە دەنێت و هەموو ئەم هەنگاوانەش بە تووندی پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.
پێسکۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تەنیا لە ڕێگای ئاشتیانە و دیپلۆماسییەوە دەبێ چارەسەر بکرێ و هەموو کەرەستەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە لەبەردەست دایە.
ناوبراو جەختی کرد: ئێمە دڵنیاین کە پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەبێت تەنیا لە ڕێگەی دیپلۆماسی و سیاسی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت و پێمان وایە هەموو ئامرازە پێویستەکان بۆ ئەم مەبەستە بوونیان هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش تەنیا شتێک پێویستە، ئیرادەی سیاسییە.
ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە