کرێملین : دۆخی سنوورەکانی ڕووسیا پڕە لە هەڕەشە

پەیامی کورد   ...   کرێملین : دۆخی سنوورەکانی ڕووسیا پڕە لە هەڕەشە


ووتەبێژی کرێملین دۆخی سنوورەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ڕووسیای بە گرژی ناوبرد و زیادبوونی ژمارەی کارمەندانی سوپای ئەم ووڵاتەی ڕاگەیاند.
دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا، زیادبوونی هەڕەشەکان لە سنوورەکانی ئەو ووڵاتەی ڕاگەیاند.
لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کرێملین، پێسکۆڤ لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی کارمەندانی سوپای ڕووسیا ووتی : "ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ قەبارەی زۆری هەڕەشەکانی ئێستا".
ناوبراو سەبارەت بەم بابەتە ڕوونی کردەوە: "دۆخی سنوورەکانی ڕۆژئاوای ڕووسیا، لەگەڵ ململانێی دوژمن و لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات ناسەقامگیرە و ئەمەش پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنیی گونجاو هەیە".
ووتەبێژی کۆشکی کرێملین هەروەها ڕایگەیاندووە کە بلۆکەکردنی هەژمارە میدیاییەکانی ڕووسیا لەلایەن کۆمپانیای "مێتا"ی ئەمریکییەوە جێگەی قبووڵکردن نییە و ئاسۆی پەیوەندییەکان لەگەڵ مۆسکۆ ئاڵۆزتر دەکات.
هەروەها پێسکۆڤ ڕۆژێک پێشتر ووتی: تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ میدیای ڕووسیا شێتانەیە و ئەگەر ئەوەندە دڵتەزێن نەبووایە، دەکرا شتێکی کۆمیدی بێت.


ئەم بابەتە 61595 جار خوێندراوەتەوە