کشانەوەی چاوەڕوان نەکراوی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢ بنکەی سەربازی لە سووریا
پەیامی کورد ... کشانەوەی چاوەڕوان نەکراوی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢ بنکەی سەربازی لە سووریا
هێزەکانی ئەمریکا له چەند کاتژمێری ڕابردوودا به شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو له 2 بنکه ی سەربازی گرینگ له دێرەزور له ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات کشانەوه .
بەووتەی ئەلنەهار، بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پرۆسەی کشانەوەی ووردە ووردە لە 18ی ئایارەوە دەستی پێکردووە و لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چڕتر بووەتەوە، هەروەها تێبینیش کراوە کە کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لەوانە زرێپۆش و کەرەستەی لۆژیستی، هاوکات لەگەڵ فڕینی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگەکانی خۆیان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و کێڵگەی گازی کۆنیکۆ بەجێ دەهێڵن.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە دوای کشانەوەی هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە SDF لەو پێگانەی کە هێزەکانی ئەمریکا چۆڵیان کردبوو، چڕبوونەوە.
شایانی باسە مانگی ڕابردوو تەلەفزیۆنی سووریا ڕایگەیاند کە فڕۆکەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریا ژێرخانی سەربازییان لەناوبردووە کە ئەم هێزانە بەکاریان دەهێنن لە نزیک بنکەی کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعومەر.
ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە