کورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب له سه‌رکوت و له‌سێداره‌دان دا پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه
پەیامی کورد ... کورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب له سه‌رکوت و له‌سێداره‌دان دا پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نوێترین ئاماری خۆیدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ٩٤ له‌سه‌دی له‌سێداره‌دراوان له ئێران‌دا کورد، به‌لووچ و عه‌ره‌بن.
له‌بەرامبەر ئاماری لەسێداره‌دراوانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئیسلامی دا نووسیویه‌تی: "کورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌رکوت و له‌سێداره‌دانیان به‌رکه‌وتووه و ٩٤ له‌سه‌دی له‌سێداره‌دراوان لە ئێران تایبه‌ت به‌و سێ نه‌ته‌وه‌ن".
ڕێپۆرتێری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سەبارەەت بە له‌سێداره‌دانی به‌ربڵاو له دژی که‌مینه نه‌ته‌وه ـ ئێتنیکەکان له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێران ه‌وه هۆشداری دا و له‌و باره‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌وه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ڕێژیمی ئێران سزای له‌سێداره‌دانی وه‌کوو ئامرازێک بۆ کوشتن، سه‌رکوت و بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێ به شێوه‌ی سیستماتیک به‌تایبه‌ت له‌هه‌مبه‌ر کورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب به‌کار هێناوه".
ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە