کوڕەکەی حەسەن نەسرۆڵڵا : هێرشەکانی پەیجەرەکان و كوژرانی فواد شوكر، باوکمی شێواند

پەیامی کورد   ...   کوڕەکەی حەسەن نەسرۆڵڵا : هێرشەکانی پەیجەرەکان و كوژرانی فواد شوكر، باوکمی شێواند

جەواد نەسرۆڵڵا، کوڕی حەسەن نەسرۆڵڵا، سەرکردەی كوژراوی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵای لوبنان، لە وتووێژێكدا پەردەی لە سەر دۆخی دەروونی باوکی لە مانگەکانی کۆتایی ژیانی دا لادا.

ئەو ووتی، دوای هێرشە پەیجەرییەكانی ئیسرائیل و كوژرانی فواد شوكر، فەرماندەی باڵای حیزبۆڵڵا، حەسەن نەسرۆڵڵا کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر بووە و بە گوتەی نزیكەكانی "هەمان کەسی پێشوو نەبووە". کوڕەکەی نەسرۆڵڵا هۆکاری گۆڕانکارییەکەی بۆ "خەمۆکی" گەڕاندەوە، بەڵام قسە و باسەکان ئەوە دەردەخەن کە ترس لە داڕمانی ئەو ڕێکخراوە و هەڕەشەکانی ئیسرائیلیش ڕۆڵی سەرەکی هەبووە.

ئەم قسانە وێنەیەكی شێواو لە سەرکردایەتی حیزبۆڵڵا لە ئاكامی هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل دا دەردەخەن؛ ئەم هێرشانەن بەهۆی تەقاندنەوەی پەیجەرەكان و كوژرانی دەیان تیرۆریستی ئەو گرووپە، هۆكاری لاوازبوونی ڕۆحیە و پێكهاتەی ئەو گرووپە بوو.
ئایا ئەمە "خەمۆکییە" یان نیشانەی ترسێکی قووڵ لە داهاتوویەکی نادیار بووە؟ ئەم قسانە فشاری دەروونی حەسەن نەسرۆڵڵا پێش كوژرانی ئاشکرا دەکات.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە