کوژران و بریندار بوونی ٣٤٥ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا
پەیامی کورد ... کوژران و بریندار بوونی ٣٤٥ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا
بەپشت بەستن بە ئامارەکانی کۆڵبەرنیووز، لە ساڵی ٢٠٢٤دا، بە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران ەوە ، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژراو و بریندار بوون.
بە پێی ئەم ئامارە، ١٥٪ ڕێژەی کوژراو و برینداران بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ بەرز بووەتەوە. لەم ڕێژەیە ٥٩ کۆڵبەر واتە (١٧٪) کوژراو و ٢٨٦ کۆڵبەر واتە (٨٣٪) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ئەو ٣٤٥ کۆڵبەرەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراو و بریندار بوون، ٢٥٩ حاڵەت واتە (٧٥٪)ی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران ەوە بووە. هەروەها لەم ژمارەیە ٢٢ کۆڵبەر واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەکێکیان بەهۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 113 جار خوێندراوەتەوە