کچەکەی ئالێن دیلۆن دەوڵەمەند دەبێت

پەیامی کورد   ...   کچەکەی ئالێن دیلۆن دەوڵەمەند دەبێت

منداڵەکانی ئالێن دیلۆن کە پێشتر پشکی میراتەکەیان دیاریکرابوو و ڕاگەێندرابوو، دوای سێ هەفتە لە کۆچی دوایی ئەستێرەی سینەمای فەڕەنسی، وەسیەتنامەی باوکیان وەرگرت.

ئەنتۆنی کوڕە گەورەکەی ئالێن دیلۆن لەم بارەوە دەڵێت: خوشکەکەم ٥٠٪ی سامانی باوکم وەردەگرێت. من و براکەم شتێکمان هەیە کە پێی دەوترێت پشکی یەدەگ، هەریەکەمان ٢٥٪.

ئەم بابەتە بۆ ئەنتۆنی دیلۆن جێگەی سەرسووڕمان نییە، چوونکە ئەو ئاشنایە بە پەروەردەی نەریتی باوکی و وا گریمانە دەکات کە ئالێن دیلۆن ویستوویەتی بەم شێوەیە زیاتر کچەکەی بپارێزێت.

ئالێن دیلۆن پێش مردنی هەرگیز نەیشاردەوە کە ئەنووشکا کچەکەی لە منداڵەکانی دیکەی پێ باشترە. لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا تووند بوو، بەڵام زۆر میهرەبان بوو لەگەڵ کچە گەنجەکەی کە لە ساڵی ١٩٩٠ لەدایک بووە.


ئەم بابەتە 77501 جار خوێندراوەتەوە