کچەکەی سەدام حسێن باس لە هاتنی بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسەت دەکات
پەیامی کورد ... کچەکەی سەدام حسێن باس لە هاتنی بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسەت دەکات
دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام، ڕەغد و ڕێنا کچەکانی بوونە پەنابەر لە ئوردن. لەم دوایی یانەدا کچی دیکتاتۆری پێشووی عێراق باس لە گەڕانەوە بۆ دەسەڵات و سیاسەت دەکات.
کچەکەی سەدام حسێن دەڵێت : ئەگەر گەلی عێراق بیەوێت، من ئامادەم بچمە ناو سیاسەتەوە. کەس ناتوانێت ڕێگریم لێبکات لە سیاسەت.
ڕۆژنامەیەک لە یاداشتێکدا سەبارەت بە جمووجۆڵەکانی ئەم دواییەی خۆی نووسیویەتی : ڕەغد سەدام، کچی دیکتاتۆری پێشووی عێراق، جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی بۆ دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵات لە عێراق ڕاگەیاند. نزیکەی هەموو ساڵێک لە تویتەر یان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای عەرەبیدا ئەم داواکارییە سەیرە دووبارە دەکاتەوە. ڕەغد کچە گەورەکەی سەدام حسێن ە کە لە ساڵی ١٩٦٨ لەدایک بووە و لەم ڕۆژانەدا بە هەڵاتوو دادەنرێت سەرەڕای هەموو ئەمانە، باوکی بە کەسایەتییەکی ناوازە لە عێراق و تەنانەت لە نێو سەرکردەکانی عەرەب یشدا دەزانێت.
ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە