کۆبوونەوەی بەپەلەی ناتانیاهوو لەگەڵ وەزیرانی کابینەی ئیسرائیل

پەیامی کورد   ...   کۆبوونەوەی بەپەلەی ناتانیاهوو لەگەڵ وەزیرانی کابینەی ئیسرائیل

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل چەند ساتێک لەمەوبەر ڕاپۆرتی دا کە سەرۆک وەزیرانی ئەم ووڵاتە بۆ ڕاوێژکاری بەپەلە بانگهێشتی ژمارەیەک وەزیری کابینەی حکوومەتی کرد بۆ نووسینگەی خۆی.

ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە بڵاویکردەوە کە ناتانیاهوو پێشنیاری کردووە ناوی شەڕەکە لە "شمشێری ئاسن"ەوە بگۆڕدرێت بۆ "جەنگی زیندووبوونەوە".

دوابەدوای ئۆپراسیۆنی بەرخۆدانی فەلەستینەکان لە ٧ی خەزەڵوەری ٢٠٢٣ بە ناوی گەردەلوولی ئەقسا لە دژی ئیسرائیل ، ئەم ووڵاتە بە ئامانجی ڕاگەێندراوی لەناوبردنی حەماس و گەڕانەوەی دیلەکانی ئیسرائیل هێرشێکی سەرتاسەری بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد. ئێستا لە ساڵیادی ئەم ئۆپراسیۆنەدا ناتانیاهوو پێشنیاری گۆڕینی ناوی ئەم شەڕەی کرد بۆ زیندووبوونەوە.

هێشتا ووردەکاری زیاتری ئەم هەواڵە بڵاونەکراوەتەوە. دواتر هەواڵی زیاتر دەنێردرێت.


ئەم بابەتە 30276 جار خوێندراوەتەوە