کۆربی : پەیاممان بە ئێران داوە داواکاری مشتومڕێکی نوێ لە ناوچەکە نین
پەیامی کورد ... کۆربی : پەیاممان بە ئێران داوە داواکاری مشتومڕێکی نوێ لە ناوچەکە نین
جۆن کۆربی ووتەبێژی شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند : واشینتۆن نیگەرانی تووندی سەبارەت بە بەفراوان بوونی شەڕی غەززە هەیە .
نامانەوێت بینەری بەدیهاتنی جیبهەیەکی نوێ لە سنووری ئیسرائیل بین .
کۆشکی سپی بە شێوەی تایبەت و بە شێوەی ئاشکرا بە ڕۆڵگێڕانی ناوچەکە لەوانەش ئێران ڕایگەیاندووە کە داواکاری مشتومڕێکی نوێ و گەورەتر نییە .
ئەمریکا تێدەکۆشێت زانیاریگەلێک سەبارەت بە دیل گیراوانی ئەمریکی کە لە دەستی حەماسن بە دەست بهێنێت .
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە