کۆرۆنای تووند دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی ڕژێنە شێرپەنجەییەکان

پەیامی کورد   ...   کۆرۆنای تووند دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی ڕژێنە شێرپەنجەییەکان

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەسەر مشک دەریدەخەن ئەو خانە بەرگریانەی لە ئەنجامی تووشبوون بە توندی بە کۆڤید-19 (کۆرۆنا) بەرهەم دەهێنرێن، ڕەنگە ببنە هۆی کەمبوونەوەی ڕژێنە شێرپەنجەییەکان.
ئەم توێژینەوەیە کە ئەنجامەکەی لە ١٥ی ئەم مانگە لە "گۆڤاری توێژینەوەی کلینیک"دا بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کە زانیارییە بۆماوەییەکانی ڤایرۆسی Covid-19 سیستەمی بەرگری لەش ناچار دەکات خانە تایبەتەکان بەرهەم بهێنێت کە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە.
ئەم خانە بەرگرییانە کە جۆرێکە لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن کە پێی دەوترێت مۆنۆسایت، یارمەتی بچووککردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجەیان لە مشکدا داوە.
بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک شێرپەنجە لە جەستەدا بڵاودەبێتەوە، مۆنۆسایدەکان لە شوێنی خانە شێرپەنجەییەکان کۆدەبنەوە.
پاشان خانە شێرپەنجەییەکان ئەم مۆنۆسایتانە دەگۆڕن بۆ خانەیەک کە لە بەرژەوەندی شێرپەنجەکەدا کاردەکەن و ڕژێنەکان لە سیستەمی بەرگری دەپارێزن.
هۆکارێکە کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی ڕژێنە شێرپەنجەییەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای ئەوەی بە توندی تووشی کۆرۆنا دەبن، مۆنۆسایتی گۆڕاو، لەبری ئەوەی ببنە خانە دۆستی شێرپەنجە، هێرش دەکەنە سەریان و دەبنە هۆی بچووکبوونەوەی ڕژێنە شێرپەنجەییەکان.


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە