کۆریای باشوور : بۆچی سەرۆک کۆمار یاسای سەربازی و قەدەغەی هاتن وچوونی ڕاگەیاند ؟

پەیامی کورد   ...   کۆریای باشوور : بۆچی سەرۆک کۆمار یاسای سەربازی و قەدەغەی هاتن وچوونی ڕاگەیاند؟

یەکێک لە هۆکارەکان ناکۆکییەکەی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانییە، کە دەستیان بە پرۆسەی دەرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی حکوومەتەکەی کردووە.

یۆن سووک یوول هۆکاری دامەزراندنی یاسای سەربازی لە کۆریای باشوور ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە لە دەستبەکاربوونیەوە تا ئێستا ٢٢ داواکاری لێپێچینەوە لە کاربەدەستانی حکوومەت پێشکەش کراوە.

سەرۆکی کۆریای باشوور ئەم ڕێوشوێنانەی بە دۆخێکی بێ وێنە لە مێژووی ئەو ووڵاتەدا وەسف کرد و ووتی: ئەم ڕێوشوێنانە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێگریان لە کارکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن کردووە.

ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەستپێشخەری لێپێچینەوە لەو بەرپرسانە دوای ئەوەی سەرۆک کۆمار ڕەتیکردەوە بەرپرسیارییەتی "هەڵە ئاشکراکانی ئازیزانی" و وەزیرەکانی قبووڵ بکات.


ئەم بابەتە 127 جار خوێندراوەتەوە