کۆریای باکوور دەڵێت گرینگی بە دۆستایەتی ترامپ لەگەڵ کیم جوونگ نادەین
پەیامی کورد ... کۆریای باکوور دەڵێت گرینگی بە دۆستایەتی ترامپ لەگەڵ کیم جوونگ نادەین.
پیوونگ یانگ ووڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای دایەوە، کە تیایدا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، رێبهری کۆریای باکوور "دەگونجێت"، دهڵێت، "گرینگی پێ نادهن".
دۆناڵد ترامپ لە میانەی ووتارەکەیدا دوای ئهوهی وەک کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا پهسهندكرا، لهبارهی کیم جۆنگ ئوون، رێبهری کۆریای باکوور رایگهیاند، "زۆر باش لەگەڵیدا دەگونجێت"، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ خواستی ڕوونی خۆی بۆ پەیوەندیکردنەوە لەگەڵ کیم.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویكردهوه، لێدوانەکانی ترامپ "ئاواتێکی درێژخایەن"ی بۆ ئاسۆی پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا وورووژاندوە، بەڵام داوایکردوە "هەڵبژاردنی گونجاو" لەسەر پرسی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پیوونگ یانگ، بەبێ گوێدانە کێ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیدا سەردەکەوێت.
ئەم بابەتە 15288 جار خوێندراوەتەوە