کۆریای باکوور مووشەکێکی نوێی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانی تاقیکردەوە

پەیامی کورد   ...   کۆریای باکوور مووشەکێکی نوێی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانی تاقیکردەوە

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا (KCNA) بڵاویکردەوە، پیۆنگ یانگ ڕۆژی پێنجشەممە مووشەکێکی نوێی بالیستیکی نێوان کیشوەری هواسۆنگ-١٩ی تاقیکردەوە و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور ئەو هەنگاوەی بە سەرکەوتوویی ڕوون ناوبرد.

ئەم مووشەکە بەرزییەکەی گەیشتە ٧ هەزار و ٦٨٧ کیلۆمەتر و لە ماوەی پێنج هەزار و ١٥٦ چرکەدا هەزار و ١١١ کیلۆمەتری بڕیوە پێش ئەوەی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی کۆریا بنیشێتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمە درێژترین هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان بووە لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

کۆریای باشوور هۆشداری داوە لەوەی کە ڕەنگە پیوونگ یانگ تەکنۆلۆژیای مووشەکی لە ڕووسیا وەربگرێت لە بەرامبەر ناردنی هێز و بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکراین .


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە