کۆریای باکوور هەموو ڕێگاکانی پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باشوور دەبڕێت
پەیامی کورد ... کۆریای باکوور هەموو ڕێگاکانی پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باشوور دەبڕێت
کۆریای باکوور ڕایگەیاند کە لە (چوارشەممە)ەوە ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ ەوە سەرجەم ڕێگاوبان و هێڵی ئاسنین لەم ووڵاتە بۆ کۆریای باشوور دەبڕێت و لەبری ئەوە پێگەی بەهێز درووست دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری یۆنهاپ، کۆریای باکوور ئەم کارەی بە وەڵامێک بۆ مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی کۆریای باشوور لەگەڵ ئەمریکا ناوبرد.
بارەگای "سوپای گەلی کۆریای باکوور" ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار ئەمڕۆ دەست بە پرۆژەیەک دەکات بۆ بڕینی تەواوەتی ڕێگاوبان و هێڵەکانی شەمەندەفەر کە بەستراوەتەوە بە کۆریای باشوورەوە و دواتر چەسپاندنی ناوچە پەیوەندیدارەکان بە پێکهاتەی بەرگری بەهێز.
سوپای کۆریای باکوور بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەڕ و بەرگریکردن لە ئاسایشی کۆریای باکوور ئەم کارەی ڕاگەیاند.
به پێی ئەم بەیاننامەیه ، سوپای کۆریای باکوور پەیامێکی تەلەفۆنی ئاراستەی سوپای کۆریای باشووری کردووه بۆ ئەوەی ڕێگری له هەر لێک تێگەیشتن و ململانێیەک به هۆی بیناسازییەوه نه بێت.
یۆنهاپ ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم ڕاگەیاندنە لەلایەن سوپای کۆریای باکوورەوە بڵاودەکرێتەوە لەکاتێکدا گرژییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریادا زۆرن، پیوونگ یانگ باڵۆنەکانی ناردووە کە پاشماوەی هەڵگرتووە و لەم دوایی یانەشدا بۆ یەکەم جار پەردەی لەسەر دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لادا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، سیئۆل بانگەشەی ئەوە دەکات کە بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەرامبەر بە هێزی ئەتۆمی دراوسێی باکووری ووڵاتەکەی زۆر پشت بە پاڵپشتیی سوپای ئەمریکا دەبەستێت و لە ئێستادا نزیکەی ٢٨ هەزار سەربازی ئەمریکی لە کۆریای باشوور جێگیرن.
ئەم بابەتە 27124 جار خوێندراوەتەوە