کۆریای باکوور پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بە نرخ دەزانێت

پەیامی کورد   ...  کۆریای باکوور پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بە نرخ دەزانێت

کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا "قەڵایەکی بەهێزە" بۆ پاراستنی ئاشتی و ڕێگریکردن لە هەڕەشە سەربازییەکانی "ئیمپریالیستەکان".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور، ئیم چۆن ئیل، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند، […]

"هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەستوەردان لەم پەیوەندی یانەدا لە هێڵی سوور تێپەڕیوە. واشینتۆن بە شێوەیەکی "بێ بنەما" ڕەخنە لە پەرەپێدانی دراوسێیەتی باشی نێوان هەردوو ووڵات دەگرێت.

ئیم ڕایگەیاند کە بە هەڵوێستی "ڕووبەڕووبوونەوە"ی ڕۆژئاوا، "پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیایان بەرزکردەوە" و ڕایگەیاند کە ئەم پەیوەندییە قەڵایەکی بەهێز و ستراتیژییە بۆ پاراستنی ئاشتی، ڕێگری لە کردەوەی ئارەزوومەندانەی ئیمپریالیستەکان و هەڕەشە سەربازییەکان دەکات .

ئیم سەرنجی بۆ ئەو ڕاستییە ڕاکێشا کە ووڵاتەکە پەیوەندییەکی ئاشکرای لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێی دوژمنکارانەدا هەیە و ووتی: هاوپەیمانی سەربازی سێ قۆڵی و ئۆکراین داڕێژەری قەیرانی ناتۆن کە نەزمی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە و مەترسییەکی جددی لەسەر ئاشتی جیهانی درووست دەکات.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە