کۆشکی سپی ئۆکراینی بۆ پێدانی مووشەک لە پێشەوەی کارەکانی دانا
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی ئۆکراینی بۆ پێدانی مووشەک لە پێشەوەی کارەکانی دانا
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بڕیاریداوە ئۆکرین بکاتە ئەولەویەت بۆ وەرگرتنی هەندێک مووشەکی بەرگری ئاسمانی.
میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، ئەم بڕیارە کە کۆشکی سپی بە "سەخت و دژوار بەڵام پێویست" وەسف کردووە، بەو مانایەیە کە ووڵات و لایەنەکانی دیکە کە دەیانەوێت مووشەکی ئەمریکی وەربگرن، دەبێت چاوەڕێ بکەن.
ئەم بابەتە 29966 جار خوێندراوەتەوە