کۆشکی سپی : ئیسرائیل ڕازی بووە گوێ لە نیگەرانییەکانی ئەمریکا بگرێت پێش ئەوەی بەرەو ڕەفەح جووڵە بکات
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی : ئیسرائیل ڕازی بووە گوێ لە نیگەرانییەکانی ئەمریکا بگرێت پێش ئەوەی بەرەو ڕەفەح جووڵە بکات
جۆن کۆربی ووتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند : ئیسرائیل ڕازی بووە گوێ بستی بۆچوون و نیگەرانییەکانی ئەمریکا بێت پێش ئەوەی هێرشی زەمینی بکاتە سەر شاری ڕەفەح ی باشووری غەززە.
بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ووتی سوپای ئیسڕائیل ئامادەیە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیل لە ڕەفەح و هێرشکردنە سەر حەشارگەکانی حەماس لەو شارەدا، ئەمەش سەرەڕای هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر کەوتنەوەی کارەساتێکی مرۆیی ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ڕەفەح.
واشینتۆن پێشتر ووتوویەتی کە ناتوانێت پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنەکەی ڕەفەح بکات بەبێ پلانێکی گونجاو و متمانەپێکراوی مرۆیی.
ئەم بابەتە 60358 جار خوێندراوەتەوە