کۆشکی سپی : ئەمریکا بەرگری لە ئیسرائیل دەکات

پەیامی کورد    ...    کۆشکی سپی : ئەمریکا بەرگری لە ئیسرائیل دەکات

ووتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی داواکاری واشینتۆن لە ئێران بۆ "کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل"، ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەرگری لە ئیسرائیل دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، "کارین جان پیێر"، ووتەبێژی کۆشکی سپی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە ئاماژەدان بە کردەوەی شەڕئەنگێزی ئیسرائیل لە دژی ئێران لە ٢٦ی خەزەڵوەر، داوای لە ئێران کرد کە کاردانەوەی بەرامبەر "هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل" نەدات.

سەرەڕای ئەوەش، بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی داگیرکراوی فەلەستینی "کاتەکانی ئیسرائیل"، ژان پیێر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ڕایگەیاندووە: "نابێت ئێران کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە کردەوەی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل". بەڵام ئەگەر ئێران هەنگاو بنێت، ئەمریکا پشتگیری ئیسرائیل دەکات”.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران نابێت کاردانەوەی هەبێت، بەڵام لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەک لەلایەن ئێرانەوە، ئێمە پشتیوانی ئیسرائیل و هەوڵەکانی دەکەین بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

بنکەی بەرگری ئاسمانی ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای هۆشداری پێشووی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە ئیسرائیل بۆ خۆپاراستن لە هەر کردەوەیەکی سەرگەردانانە، ئەم ووڵاتە، لە چالاکییەکی گرژی و ئاڵۆزیدا، بەشێک لە ناوەندە سەربازییەکانی وێران کرد لە پارێزگاکانی تاران، خوزستان و هێرشیان کردە سەر ئیلام و لە کاتێکدا کە بە سەرکەوتوویی لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەکگرتووی ووڵاتەوە بەم کارە شەڕانگێزانە ڕێگری و بەرپەرچدانەوەی، زیانێکی سنووردار بە هەندێک شوێن کەوت، ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ڕابەرانی ئیسرائیل و لایەنگرانی ئیسرائیل لەوان کاربەدەستانی ئەمریکی، کردەوەی شەڕئەنگێزی ئیسرائیل دژ بە ئێرانیان بە "ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەری ئیسرائیل لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی سادق دوو" وەسف کرد.

دەسەڵاتدارانی ئێران پێشتر هۆشدارییان دابوو کە هەر هەنگاوێکی شەڕئەنگێزی دیکەی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی "سادق ٢" بە ووڵامی جیددی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە