کۆشکی سپی بەدوای پلانێکدا دەگەڕێت بۆ کەم کردنەوەی سزاکانی ڕووسیا
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی بەدوای پلانێکدا دەگەڕێت بۆ کەم کردنەوەی سزاکانی ڕووسیا
ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی بیر لە پلانەکان دەکاتەوە بۆ لابردنی هەندێک سزا بەسەر ڕووسیادا.
دوابەدوای ئەو هەواڵانەی باس لە ئەگەری هەڵپەساردنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ کیێڤ کراوە، سەرچاوەکانی هەواڵ بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە کۆشکی سپی بیر لە پلانەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەگەری هەیە هەندێک سزای سەر ڕووسیا هەڵبگرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک دووشەممە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی بەریتانی نووسیویەتی : کۆشکی سپی فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کردووە، لیستی ئەو سزایانە ئامادە بکەن کە دەکرێت سووک بکرێن. "پێشبینی دەکرێت بەرپرسانی ئەمریکا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکانیاندا ئەو لیستە تاوتوێ بکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی دانووستانە بەرفراوانەکان بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەگەڵ ڕووسیا".
سەرچاوە ئاگادارەکان، کە ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە، بە ئاژانسەکەیان ڕاگەیاندووە، پێشنیازی ئێستا هەڵگرتنی سزاکانی سەر کەسایەتی و بازرگانی هەڵبژێردراو لەخۆدەگرێت.
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، داواکاری کۆشکی سپی بۆ ئەو بەڵگەنامەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕەنگدانەوەی خواستی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و ڕاوێژکارەکانییە بۆ سووک کردن و کەم کردنەوەی سزاکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ مۆسکۆ.
پێشتر بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاژانسی هەواڵی ئاکسیووس یان ئاگادارکردبووەوە کە سەرۆکی ئەمریکا هەنگاوەکانی داهاتوو سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین لەوان ئەگەری ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ کیێڤ، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە ئەنجامدرا، تاوتوێ دەکات.
ترامپ و هاوپەیمانەکانی لە دوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ زێلینسکی لە کۆشکی سپی فشارەکانیان زیاتر کردووە. ڕاگرتنی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا زیان بە توانای ئۆکراین دەگەێنێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەرامبەر ڕووسیا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، جگە لە ترامپ، جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس، مارکۆ ڕوبیو وەزیری بەرگری، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری، مایک والتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەمریکا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
کۆشکی سپی دەست بەجێ ووڵامی داواکارییەکانی بۆ لێدوان نەداوەتەوە.
ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە