کۆشکی سپی : بەردەوام دەبین لە لاوازکردنی تواناکانی ئەنسارۆڵڵا
پەیامی کورد ... کۆشکی سپی : بەردەوام دەبین لە لاوازکردنی تواناکانی ئەنسارۆڵڵا
ووتەبێژی فەرمی کۆشکی سپی بە داننان بە هێزی سەربازی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن، ڕایگەیاند کە واشینتۆن بەردەوام دەبێت لە لاوازکردنی ئەم بزووتنەوەیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، جۆن کیربی، ووتەبێژی فەرمی کۆشکی سپی سەبارەت بە فایلی دانووستانەکانی ئاگربەستی غەززە ڕایگەیاند کە دانووستانەکان سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە لە دۆحە بەردەوامە و هەندێک پێشکەوتن بەدیهاتووە، بەڵام هێشتا کارەکان کۆتایی نەهاتووە. هەروەها برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە بەشداری دانوستانەکانی دۆحە دەکات.
بە پشت گوێ خستنی پشتیوانییەکانی بۆ ئیسرائیل لە شەڕی غەززە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی جۆ بایدن لە غەززە بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
کیربی ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر غەززە ئەگەری هەیە، بەڵام زۆر شت هەیە کە ئەنجام بدرێت و بانگەشەی ئەوەی کرد کە "هەڵوێستەکانی حەماس وایکردووە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە قورس بێت".
ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ تیمی دانووستانکاری ئەو ووڵاتە قسەی کردووە و "بە جیددی" کار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە دەکات.
لە چەند مانگی ڕابردوودا قەتەر و میسر و ئەمریکا سەرکردایەتی دانووستانەکانیان کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بەڵام بێ سوود بوو.
بزووتنەوەی حەماس چەندین جار ڕێککەوتنی خۆی بۆ ئاگربەست ڕاگەیاندووە، بەڵام بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە پێشکەشکردنی داواکاری نوێ ئاستەنگ دەخاتە بەردەم ڕێگەی دانووستانەکان.
کیربی هەروەها سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای یەمەن دژی کەشتییە ئەمریکی و بەریتانیاییەکان و هەڵوێستەکانی ڕژێمی زایۆنی کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و خۆڕاگری فەلەستین ئەنجام دەدرێن، لێدوانی شەڕئەنگێزی دا و ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی ئەنسارۆالله نیشاندەری ئەوەیە کە ئەم بزووتنەوەیە هێشتا توانای سەربازی هەیە: تا دەتوانین بەردەوام دەبین لە لاوازکردنی تواناکانی ئەنسارۆالله.
لەم پەیوەندییەدا، ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بە وردی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ترۆمانیان لە باکووری دەریای سوور کردووەتە ئامانج.
سوپای یەمەن ڕایگەیاند، تا شەڕی غەززە دەوەستێت و گەمارۆی ئەو شریتە هەڵدەگیرێت، بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا.
سەبارەت بە دۆخی سووریا، جۆن کیربی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە سووریا و لە نیگەرانییەکانی ئانکارا تێدەگات و نایەوێت سووریا ناسەقامگیر بێت.
ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە