کۆشکی سپی : ترامپ و پووتین ڕێککەوتوون کە ئێران هەرگیز نابێت لە دۆخێکدا بێت کە ئیسرائیل لەناو ببات.

پەیامی کورد   ...   کۆشکی سپی : ترامپ و پووتین ڕێککەوتوون کە ئێران هەرگیز نابێت لە دۆخێکدا بێت کە ئیسرائیل لەناو ببات.

دۆناڵد ترامپ و ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە 18ی ئازار لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی ووزەی ئۆکراین. بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی، هەروەها باسیان لە ڕێگریکردن لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل کردووە.

سەرکردەکانی ئەمریکا و ڕووسیا زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک قسەیان کرد و هەردووکیان هیوایان دەربڕی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات بگەڕێتەوە. بەڵام سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە پێشنیاری واشینتۆن بۆ ئاگربەستی یەکجاری بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ڕازی نەبوو.

کرێملین ڕایگەیاندووە کە بەڕێز پووتین ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر دامەزراوە ووزەی ئۆکراین بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ و پشتڕاستی کردەوە کە فەرمانی بە سوپای ڕووسیا کردووە هێرشەکان ڕابگرن.

 کۆشکی سپی بەجیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرکردەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی ڕێگای ئاشتی بە ئاگربەست لەسەر ووزە و ژێرخانی ئابووری دەست پێدەکات.

سوپای ڕووسیا لە ماوەی سێ ساڵی جەنگدا هێرشی وێرانکەری بۆ سەر ژێرخانی ووزەی ئۆکراین ئەنجامداوە.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە